ئێران پێشنیازێكی ئه‌وروپی رهتكرد بۆ راگرتنی زاخكردنی یۆرانیۆم كه له به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژی ناوه‌كی له ئه‌وروپاوه پێده‌گه‌یشت و ئێران ئه‌م پێشنیازه‌ی به 'پارسه نگ' ناوبرد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌راگرتنی چالاكیه‌كانی زاخكردنی یۆرانێۆم رازی نابن. به‌لام ووته‌بێژێك ووتی ته‌هران هه‌ر ده‌یه‌وێت ووتوێژ له‌گه‌ل ئه‌وروپا بكات و ووتی له‌وانه‌یه بگه‌نه رێكه‌وتنێك. جێگه‌ی باسه هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌رانی به‌ریتانیا، ئه‌لمانیا و فه‌ره‌نسا پێشنیازی گۆرینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كیان كرد به‌رامبه‌ر به‌راگرتنی زاخكردنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. نوێنه‌ره‌كان ئێرانیان ئاگادار كرده‌وه كه به‌و پلانه رازی بێت و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وولاته‌كانی ئه‌وروپا بچنه ریزی ئه‌مریكا له كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران.