پۆلیسی عیراقی ده‌ڵێن ته‌رمی چل و نۆ سه‌ربازی سوپای نوێی عیراقی به كوژراوی له‌سه‌ر رێگایه‌ك له باكووری رۆژهه‌لاتی به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه. ده‌سه‌لاتداران ده‌ڵێن وادیاره كه ژماره‌یه‌ك خراپكاری نه‌ناسراو بۆسه‌یان بۆ سه‌ربازه‌كان داناوه. كوژراوه‌كان هه‌موویان سه‌ربازی نوێی عیراق بوون و له خولێكی مه‌شقكردن له نزیك سنووری ئیران بۆ ماڵه‌كانیان له باشووری عیراق ده‌گه‌رانه‌وه، له‌و كاته‌ی كه هێرش كرا سه‌ر كاروانی ئۆتۆبیسه‌كانیان. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن وا ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌رمان به سه‌ربازه‌كان دراوه له ئۆتۆبیسه‌كانیان ده‌رچن و له‌سه‌ر ئه‌رد درێژ بن و دوای ئه‌و ته‌قه‌یان لێكراوه. جێگه‌ی باسه له‌و هه‌رێمه ی كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌لاتی به‌غدا، له‌سه‌ر رێگای به‌عقوبه، ژماره‌یه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی عیراقی. له‌لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی عیراقی له فه‌للوجه ده‌ڵێن كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكی كوژراون. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه كراوه‌ته سه‌ر پۆستێكی ناسراوی خراپكاران.