سه‌دان سه‌ربازی له‌شكری پاكستان به پشتیوانی هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی له ناوچه‌ی وەزیرەستانی باشور گه‌مارۆی حه‌شارگه‌یه‌كی ئه‌و میلیشیا گومانبارانه‌یان داوە كه په‌یوەندییان به تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعدەوە هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه میلیشیاكان چه‌كی قورسیان به‌كارهێناوە بۆ لێدانی هێز ەئاسایشه‌كانی پاكستان كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وە دەستیان كردووە به هێرشه‌كه‌یان له نزیك شاری سپینكای ڕافزیه‌وە.
بڕوا وایه ئه‌و شارە نكه‌ی عه‌بدوڵڵا مه‌شهودی ڕێبه‌ری ئه‌و میلیشیایانه بێت كه په‌یوەندییان به ئه‌لقاعدەوە هه‌یه كه چه‌كدارەكانی له هه‌فته‌ی ڕابوردودا دوو ئه‌ندازیاری چینیان ڕفاند.