ئێران كۆتایی به كۆبونه‌وەكه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا هێنا به بێ ئه‌وەی قایل بێت به‌و بوار ڕەخساندنه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ناوەكی له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی زەنگین كردنی یۆرانیۆم، به‌ڵام نوێنه‌ری ئێران گوتویه‌تی تاران تاووتوێی ئه‌و پێشنیارەی ئه‌وروپا دەكات كه له كۆبونه‌وەكه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه باس كرابوون.
نێردراوی ئێران گوتویه‌تی وا چاوەڕوان دەكات ووت‌وێژی زیاتر بكرێت پاش گه‌ڕانه‌وەی دیپلۆماتانی ئێرانی بۆ تاران و توێژینه‌وە كردن له‌و پرۆژەیه‌ی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوە دیپلۆماتیه‌كان دەڵێن فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا سه‌ودای بازرگانی و ڕیاكته‌ری ته‌كنه‌لۆژیای ئاوی سوكیان بۆ ئێران دابین كردووە له به‌رامبه‌ر ئه‌وەی ئێران په‌یمان بدات به‌وەی زەنگین كردنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه موحه‌ممه‌د خاته‌می سه‌ڕۆكی ئێران گوتویه‌تی واز له‌و به‌رنامه‌ی زەنگین كردنه ناهێنێت به‌ڵام گوتویه‌تی تاران ئامادەیه بۆ دانی ئه‌و دڵنیا بوونه به ووڵاتانی جیهان كه ووڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی به دەستهێنانی چه‌كی ناوەكی نادات.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت گومانی هه‌یه هه‌وڵه‌كانی زەنگین كردنی یۆرانیۆم به‌شێكه له هه‌وڵێكی نهێنی ئێران بۆ دروست كردنی چه‌كی ناوەكی. هه‌رچی تارانیشه سوورە له‌سه‌ر ئه‌وەی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی له‌شكری نیه.