چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا نیشانی دەدات میلیتانه‌كان دوو بارمته‌ی گیراوی مه‌كه‌دۆنی له عێراق دەكوژن و تاوانباریان كردوون به‌وەی كاری سیخوڕیان بۆ ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا كردووە.
چه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرە دەڵێت ئه‌وان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و وێنانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كدا له گروپێكهوە پێگه‌یشتووە كه خۆیان به گروپی له‌شكری ئیسلامی له عێراق ناساندووە.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌لجه‌زیرە بڵاوكراوەته‌وە دوو بارمته‌كه به ژیاوی نیشاندەدات و وێنه‌ی كوشتنه‌كه نیشان نادەن و ناوی قوربانیه‌كانیش ناڵێن. تا ئێستا ڕاپۆرتێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ جهختكردنهوەی ئه‌و هه‌واڵه بڵاونهكراوەتهوە.