ئۆردن سێزده چه‌كداری گومان‌لێكراو، كه یه‌كێكیان ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوییه، گوناهباركرد به تۆمه‌تی رێكخستنی هێرشێكی تیرۆرستی تۆری ئه‌لقاعده له‌و شانیشینه. دادوه‌ران له عه‌مان ده‌ڵێن ئه‌و گروپه پلانی دانابوو بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له دژی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و باڵوێزی ئه‌مریكی و هه‌ندێك شوێنی تر. نۆ له تۆمه‌تباره‌كان ئێستا له گرتیخانه‌كانی ئوردنن به‌لام ئه‌وانی تر هێشتا نه‌گیراون. هه‌ر سێزده تۆمه‌تبار رووبه‌رووی سزای له سێداره‌دان ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌رچوون. ئه‌لزه‌رقاوی به‌ر له ئێستا بریاری له سێداره‌دانی دراوه له لایه‌ن دادگایه‌كی ئوردنی به تۆمه‌تی كوشتنی دیبلۆماتێكی ئه‌مریكی له سالی دوو هه‌زارو دوو له عه‌مان. كاربه‌ده‌ستانی ئوردنی له مانگی چوار رایانگه‌یاند كه‌وا ئه‌وان پلانه تیرۆرستیه‌كه‌یان پوچه‌ڵ كردووه و شا عه‌بدوللا ووتی ئه‌گه‌ر هێرشه‌كه ئه‌نجام درابوایه ئه‌وا ده‌بووه هۆی كوشتنی به هه‌زاران كه‌سان.