پارێزگاری شاری كه‌ركوكی باكووری عیراق، كه‌زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن، ده‌ڵێت ئه‌و وه باوه‌ر ده‌كات كه‌وا هه لبژاردنهكانی مانگی یه‌ك هه‌نگاوێكی پۆسهتیڤه به‌ره‌و دیموكراسی له عیراقدا. له ووتوێژێكدا له‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌مریكا له واشنتۆن، پارێزگار عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا ژماره‌یه‌كی كه‌می كه‌سی بیانی، وه‌كو تیرۆریست ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی، گوناهبار كرد به‌رامبه‌ر به توندوتیژیه‌كان له عیراق. به‌رێز موسته‌فا ووتی ئه‌و كه‌سانه ناتوانن رێچكه‌ی عیراق به‌ره‌و دیموكراسی بگۆرن. هه‌روه‌ها ووتی له ناوچه‌كانی باكووری عیراق، شهركهره كورده‌كان پشتیوانی سه‌ربازه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عیراقیان كردووه و هاوكاریان كردووه له پاراستنی ئاسایش به به‌راوردكردن له‌گه‌ل به‌غداو شاره‌كانی تری عیراق. شایه‌نی باسه کیشه‌ی كه‌ركوك و پاشه‌رۆژی ئه‌م شاره گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه لای كورده‌كانی عیراق. رێبه‌رانی سیاسی كورد سوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ببێته پایته‌ختی هه‌ر وولاتێكی كوردی له پاشهرۆژ. به‌رێز موسته‌فا ووتی هه‌لوێستی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گروپه نهژادیهكانی كه‌ركوك، كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوری، بریار له‌سه‌ر پاشه‌رۆژی كه‌ركوك بده‌ن. هاوكات قادر حه‌مه جان عه‌زیز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ووتی حزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان هاوههلوێستن به‌رامبه‌ر به كه‌ركوك. ئه‌و ووتی كه‌ركوك ده‌بێت شارێكی كراوه بێت بۆ هه‌موو گروپه نه‌ژادیه‌كان، به‌لام ئه‌و كوردانه‌ی كه له ژێر سیاسه‌تی سه‌دام حوسێن بۆ نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له شاره كوردیه‌كان راگوێزراون ده‌بێت رێگه‌یان پێبدرێت بگه‌رێنه‌وه كه‌ركوك.