سه‌رۆكی پێشووی پشكنه‌رانی چه‌كی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان هانس بلكس دەڵێت شه‌ڕەكه‌ی عێراق به گشتی تراژیدی و شكست بووە و هه‌روەها بۆته هۆی هاندەری سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆرزم.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوبۆته‌وە، به‌ڕێز بلێكس به ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیته‌ری گوتی شه‌ڕەكه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی وولاته یه‌كگرتوەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیهانی ئارامتر نه كردووە.
هه‌روەها له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌گه‌رچی ئێران و كۆریای باكور هه‌وڵی وەدەست هێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژیان له پێش شه‌ڕەكه‌دا دەدا، ئه‌وا ئه‌و شه‌ڕە هه‌ر نه‌یتوانی وایان لێبكات واز له‌و جۆرە شكستانه بهێنن.