لێكۆڵه‌رەوان له عێراق دەستیان كردووە به لێكۆڵینه‌وەی ئه‌و گۆڕە به كۆمه‌ڵانه‌ی له باكوری ووڵاتدا ڕوویانداوە و ئه‌و به‌ڵگانه‌یان دەوێت كه هیوادارن له دادگاییكردنی سه‌دام حوسه‌ین یارمه‌تیان بدات.
لێكۆڵه‌رەوان دەڵێن له گوندی حه‌ترە نزیكه‌ی نۆ چاڵی گۆڕی به كۆمه‌ڵ بینراوە و به لایه‌نی كه‌مه‌وە 300 ته‌رمی تیادا بووە و شیانی بوونی هه‌زارەها ته‌رم هه‌یه كه باوەڕدەكرێت منداڵانیشی تیادا بێت.
باوەڕدەكرێت ئه‌و قوربانیانه كوردەكانی عێراق بن كه له كاتی پرۆسه‌ی دامركاندنه‌وە و كۆشتنی ساڵی 1987-1988 له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینه‌وە كوژرا بن.
وەزیری مافی مرۆڤی عێراقیش ناوی 40 شوێنی به‌كارهاتوو بۆ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له سه‌رانسه‌ری وولاته‌كه‌دا هێناوە.
ڕێكخراوە نێونه‌ته‌وەییه‌كانیش ته‌خمینی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سیان كردووە كه له ماوەی 24 ساڵی حوكمڕانی سه‌دام حوسه‌یندا كوژرا بن. چاوەڕێ دەكریت بۆ ئه‌و تاوانانه دژ به مرۆڤایه‌تی و هێرشانه‌ی كه كردویه‌تی دادگایی بكرێت.