سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی سیناتۆر جۆن كێری ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له وولایه‌ته‌كانی خۆرئاوا سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنن، له كاتێكدا كه بۆ گفتوگۆیه‌كی تری ته‌ن به ته‌نی خۆیان ئامادە دەكه‌ن كه بڕیارە له شاری ته‌مپا ی ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا ساز بكرێت.
سه‌رۆك بوش پێش گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ریزۆنا تاوەكو خۆی بۆ گفتوگۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه ئامادە بكات، له وولایه‌تی كۆلۆرادۆ بۆ دەنگدەران قسه دەكات.
به‌ڕێز كێریش بۆ دووەم ڕۆژ له وولایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ دەبێت و له‌وێ له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ردەوام دەبێت و تیشك دەخاته سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی وەك ئابوری و تیرۆرزم و كێشه سه‌رەكیه‌كانی تری هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و گفتوگۆیه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه تیشك دەخاته سه‌ر بابه‌ته‌كانی ناوخۆ و ئابوری له كاتێكدا كه ڕێژەی لایه‌نگری كاندیدەكان زۆر له یه‌كتریه‌وە نزیكه.
به پێی دوایترین ڕاوەرگرتنه گشتیه‌كانی رۆیته‌ر و زوغبی، وا دەردەكه‌وێت سه‌رۆك بوش و سیناتۆر كێری 45 به‌رامبه به 45 دەنگ لایه‌نگیریان دەكه‌ن و به‌رە و سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دووی مانگی یانزدەیان دەبات.