ئاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوە به‌رامبه‌ر به‌وەی له دوای داگیركردنی ئه‌مریكا بۆ عێراق هه‌ندێ دەزگا و كه‌رەسته‌ی كه توانای دروستكردنی چه‌كی ناوەكیان هه‌یه دیار نه‌ماوە.
له ڕاپۆرتێكی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یهكگرتووەكاندا، ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی گوتویه‌تی وێنه سهتهلایتیهكان نیشانی دەدەن كه‌وا خانوبهرەی وا هه‌یه به ته‌واوەتی ڕووخێنراوە و نههێڵراوە بێ ئه‌وەی بوونی دەزگا و ئامێری تایبه‌تی ناو ئه‌و خانوبه‌رانه تۆمار بكرێت.
به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌کگرتووەكان دەڵێت عێراق هێشتا پێویسته له‌سه‌ری هه‌موو شه‌ش مانگێک جارێك ئاژانسه‌كه‌یان له هه‌موو گۆڕانكارییه‌كی گرنگ ئاگادار بكاته‌وە، به‌ڵام گوتویه‌تی ئاژانسه‌كه‌یان هه‌ر له سه‌رەتای ساڵی پارەوە هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووە.