یه‌كێتی ئه‌وروپی له ماوەیه له‌مه‌و به‌ر ڕازی بوو به پێشنیاری دەست پێكردن به دانوساندن له سه‌ر بوون به ئه‌ندامێتی توركیا له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا. ئه‌م به‌رەو پێشچوونه دەنگدانهوەیهكی گه‌ورەی له ناو توركیا دایه‌وە و جێی دڵخۆشی خه‌ڵكی بوو.
كاربه‌دەستانی حكومه‌تی توركیش به هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا نا ڕەحهتن و ههڕەشهی ڕاگرتنی دانوساندنیان لێكراوە ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كات.
بڕیارە له مانگی دوانزدەی ئه‌مساڵدا یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌م بارەیه‌وە كۆبونهوەیهك ساز بكات و ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تی سهڕەكی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارەی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن كه هاوكار دەخیلی شه‌ممۆ میواندارێتی و میوانه‌كانیشی دكتۆر كهنداڵ نه‌زان ی سه‌رۆكی ئه‌نستیتیوتی كوردی له پاریس، هه‌روەها دكتۆر ناجی كوتلای سیاسه‌تمه‌داری كورد له توركیا.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.