كاربه‌ده‌ستێكی بڵندی سه‌ر به مه‌لای توندرێ موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵیت چه‌كداره‌كانی ئه‌لسه‌در له رۆژی دووشه‌ممه چه‌كه‌كانیان داده‌نێن، له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ل حكومه‌تی عیراقی و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك. كه‌ریم ئه‌لبه‌خاتی ده‌ڵێت چه‌كداره‌كان هه‌موو چه‌كه‌كانیان ده‌ده‌نه پۆلیسی عیراقی له هه‌وڵێكدا بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاشی بۆ شاری ئه‌لسه‌در و ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و شاره. ئه‌و ووتی، له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌مریكی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكریه‌كانیان له‌و ناوچه شیعیه راده‌گرن. شایه‌نی باسه موقته‌دا ئه‌لسه‌در چه‌ند جارێك گه‌یشتۆته رێكه‌وتن له‌گه‌ل حكومه‌تی كاتی، به‌لام زۆر جار سۆزه‌كانی به‌جێ نه‌هێناوه. له‌لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ریپۆرته‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رووسی و عه‌ره‌بی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ووتویانه جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، تاریق عه‌زیز، له به‌ندیخانه مردووه.