پاش ئه‌و ته‌قینه‌وە تیرۆرستیانه‌ی له هاوینه هه‌وارەكانی میسر ڕوویاندا كه بوونه هۆی كوشتنی 26 كه‌س، هه‌زارەها گه‌شتكه‌ری ئیسرائیلی نیمچه دورگه‌ی سینا جێدەهێڵێت.
سێ هاوینه‌هه‌واری سه‌ر دەریای سوور كه پڕبوو له گه‌شتكه‌ری ئیسرائیلی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا سێ ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلی تیادا ڕوویدا. هێشتا باوەڕ دەكرێت ته‌رمی نزیكه‌ی چوار كه‌س له ژێر دار و په‌ردووی ڕووخاوی هۆتێلی تابا هیلتۆندان بن.
پێشتریش دوو گروپی ئیسرامی نه‌ناسراو به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه نیشاندا.
حكومه‌تی ئیسرائیلیش گوتویه‌تی گومانی له گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەیه كه دەستی له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا هه‌بووبێت.
كابنه‌تی ئیسرائیلیش ئه‌مڕۆ هه‌ینێ كۆبونه‌ته‌وە تاوەكو ووتوێژ له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن. جێی باسه، ئه‌و هێرشانه له دوا ڕۆژی ڤیستیڤاڵی سوكۆتی جوله‌كه‌كاندا و یادی شه‌ڕی نێوان عه‌رەب و ئیسرائیلیه‌كانی ساڵی 1973 ڕوویدا.