ژاپۆن دەڵێت ئه‌وان به لایه‌نگری شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ماونه‌ته‌وە سه‌رباری ئه‌وڕاگه‌یاندنه‌ی ڕاپۆرتی پشكنه‌رانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كه‌وا به‌غدا له كاتی داگیركردنه‌كه‌دا چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی نه‌بووە.
سه‌رۆكی كابنه‌تی ژاپۆنی هیرۆیه‌ك هۆسۆدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوتوە كه‌وا تۆكیۆ به‌ردەوامه له پشتگیریكردنی ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕەی عێراق.
جێی باسه، دەستوری ژاپۆنی ڕێگه به ناردنی سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ر بۆ دەرەوەی ووڵات نادات، به‌ڵام تۆكیۆ نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی بۆ عێراق و وولاتانی دراوسێ ناردووە تاوەكو كاری مرۆییانه ئه‌نجام بدەن و یارمه‌تی ئاوەدانكردنه‌وەی ووڵاته‌كه بدەن.