سه‌رۆكی لیبیا موعه‌ممه‌ر ئه‌لقه‌زافی بانگه‌شه‌ی ئازادكردنی ئه‌ندازیاری به‌ریتانی Kenneth Bigley كردووە كه له سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا له عێراق فڕێندرا بوو.
ئاژانسی جانا ی هه‌واڵی ڕەسمی لیبیا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دەڵێت داوای له فڕێنه‌رانی به‌ڕێز به‌یگلی كردووە كه داواكارییه‌كان و مه‌رجه‌كانیان بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمته به‌ریتانیه ئاشكرا بكه‌ن. به‌ڕێز قه‌زافی داواشی له حكومه‌تی به‌ریتانی كردووە كار بۆ ئازاد كردنی ئافرەته زیندانی كراوەكانی عێراق بكات كه داوای سه‌رەكی فڕێنه‌ران بووە.
یه‌كێك له كوڕەكانی سه‌رۆكی لیبی به ناوی سه‌یف قه‌زافی له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە مرۆییه‌كانیدا بۆ ئازاد كردنی به‌ڕێز به‌یگلی كار دەكات و گوتی ئه‌و هه‌ڵدەستێت به‌م كارە پاش ئه‌وەی خێزانی ئه‌و بارمته به‌ریتانیه په‌یوەندییان پێوە كردووە.