ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری حكومه‌تی كاتی عێراق ڕایگه‌یاند كه پلانی سه‌ربازی نوێیان داڕشتووە كه توانای دامركاندنی ئاژاوەی شارەكانی عێراقی دەبێت و گوتیشی كه حكومه‌ته‌كه‌ی به نیازە هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا به‌ڕێوە به‌رێت.
جێی باسه، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌ڕێز عه‌للاوی ئه‌م تێبینیانه‌ی له په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند له كاتێكدا كه شاهید حاڵه‌كانی موسڵ ڕاپۆرتیان داوە كه ئۆتۆمبیلێك به مین چێنراو له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئهمهریك ته‌قیوەته‌وە و سێ عێراقی له ئاكامی ته‌قه‌لێكردنی سهربازەكاندا گیانیان له دەستداوە.
له لایه‌كی ترەوە، هه‌ر له موسڵ پۆلیس دەڵێت لاشه‌ی سێ عێراقی به بارمته گیراو دۆزراوەته‌وە كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وە فڕێنرا بوون و دوێنێ دووشه‌ممه له شاری موسڵ له شاری كه‌ركوك فڕێدرا بوو.
له خۆرئاوای به‌غداش ماشێنێكی بۆمب ڕێژراو له نزیك كاروانێكی ئهمهریكیدا له شاری رومادی ته‌قیه‌وە و بووە هۆی كوشتنی دوو سیڤیڵی عێراقی.
له به‌غداش، كاربه‌دەسته ئه‌مه‌ریكیه‌كان دەڵێن له درەنگانێكی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی تر كوژراوە و دووی تر به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا بریندار بوون.