گروپێكی مه‌لای موسوڵمانه سونیه عێراقیه‌كان دەڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو له سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه.
قسه‌كه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پیاوانی ئاینی به‌ڕیز موحه‌ممه‌د به‌شیر ئهلفهیزی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه گوتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه باوەڕپێكراو نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ووڵاتهك دەنگدانی تیادا ئه‌نجام نه‌درێت و جودا بكرێته‌وە. هه‌روەها گومانیشی له‌وە هه‌بوو كه هه‌ڵبژاردن له كاتی دانراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی و هه‌ندێ له كاربه‌دەستانی ئه‌مریكیش پێشتر گوتویانه ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخی توند و تیژی له هه‌ندێ له ناوچه‌كاندا ڕێگه‌ی له‌وە گرت كه دەنگدانی تیادا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ر باوەڕ پێكراو دەبێت.
له هه‌مان كاتدا، به‌ردەوام بوونی هێرشی سه‌ر ههڵداوان و كۆنترۆڵكردنی چه‌ند شارێك له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وە گومانی دەربارەی ئه‌گه‌ڕی سازكردنی هه‌ڵبژاردن زیاتر كردووە.