له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارەی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆرەی كوردیدا، میوانداری به‌رنامه به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رهه‌نگ حه‌مه عه‌لی سازداوە كه ئێستاكه سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خوێندنی لیبراڵه و خوێندكارە له زانكۆی سلێمانی.
دیاردەی زۆری و بۆری ڕۆژنامه و ڕادیۆ و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی كوردی، گرنگێتی یاخود ڕۆڵی ئه‌و دەزگای ڕاگه‌یاندنانه له‌سه‌ر پرەو پێدان به زمانی كوردی و كاریگه‌ری په‌یامنێران له گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوەكان له‌سه‌ر خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ران ته‌وەری سه‌رەكی گفتوگۆكه بوون.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه...تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.
به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆرەی كوردی هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌یه‌ك له كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوەڕۆ به كاتی واشنتۆن له به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكاوە بڵاو دەكرێته‌وە.