له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی نوێی ئه‌مریكی بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه، كه له‌ژێر ده‌ستی خراپكارانه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س كوژران و یازده كه‌س بریندار بوون. ئه‌فسه‌رانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن هێرشه‌كه هه‌ر به‌و جۆره‌ی پلانی بۆ دانرابوو ئه‌نجام درا له دژی چه‌كدارانی سه‌ر به رێبه‌ری تیرۆرستی ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی. له شاری سامه‌راش، په‌یامنێران ده‌ڵێن فرۆكه‌كانی ئه‌مریكی به درێژایی شه‌و هێرشیان ئه‌نجام ده‌داو تانكه‌كان له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه ده‌سورانه‌وه، كه ده‌كه‌وێته باكوری به‌غدا. ئاژانسی ده‌نگ و باسی روێیتهرز گوتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بلاوكردۆته‌وه كه ووتویانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س كوژراون و بیست كه‌س بریندار بوون.