كاربه‌دەستانی ناتۆ دەڵێن له‌وانه‌یه له ئاكامدا تا سێ هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ پێویست بێت بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێكردنی ئه‌فسه‌رەكانی له‌شكری نوێی عێراقی.
كاربه‌دەستانی ناتۆ له بروكسل كه داوایان كردووە ناویان ئاشكرا نه‌كرێت گوتویانهه ئه‌و ژمارەیه ئه‌وانه‌ش دەگریته‌وە كه مه‌شق كردنه‌كان ئه‌نجام دەدەن، هه‌روەها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پاسه‌وانیان دەكه. پێشتر كاربه‌دەستانی ناتۆ ته‌نها چه‌ند سه‌د كه‌سێكیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه پێویسته.
كاربه‌دەستان گوتویانه گه‌ورە سه‌ركردەی هێزە سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ له ئه‌وروپا ژەنه‌ڕال جه‌یمس جۆنسی ئه‌مه‌ریكی ئاماژەی به‌وە كردووە ئه‌و سێ هه‌زار سه‌ربازەی ناتۆ دوا ڕادەیه بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنههكانی عێراقدا.