دوو ته‌قینه‌وەی جودا له به‌شی خۆرئاوای به‌غدا ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی 41 كه‌س و بریندار بوونی 140 كه‌سی تر.
كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌كان له پایته‌ختی عێراقی دەڵێن 34 كه‌س له مردووان و زۆربه‌ی بریندار و قوربانیان منداڵانن و له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەكه پارچه‌یان به‌ركه‌وتووە.
وا دەردەكه‌وێت ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه پێشتر پلانی بۆ دانراوە چونكه هه‌ر پاش تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی له‌شكری به ئاهه‌نگی كردنه‌وەی بنكه‌یه‌كی نوێی ئاو‌و ئاوەڕۆ دا ته‌قیوەته‌وە و ژمارەیه‌كی زۆری منداڵانیش پێوە بوون به‌هۆی ئه‌وەی بۆ وەرگرتنی ئه‌و شیرینیانه چوون كه سه‌ربازەكان دابه‌شیان كردووە.
پێشتریش، ئۆتمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیكی به‌ندینخانه‌ی ئه‌بو غرێب ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی و دوو پۆلیسی عێراقی.
له لایه‌كی ترەوە، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا به‌هۆی هێرشێكی به هاوەن له نزیك بنكه‌یه‌كی دەرەوەی به‌غدا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و حه‌وت كه‌سی تر بریندار بووە.
له فه‌للوجه‌ش، هێزەكانی ئه‌مه‌ریكی هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی به‌كارهێنراو له لایه‌ن تیرۆرستی داواكراو ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە.