دوو ووڵاتی ئیتالی كه كارمه‌ندی ڕێكخراوی مرۆیی بوون له ماوەی سێ هه‌فته‌ی ڕابووردودا به بارمته دەستگیر كرابوون، گه‌یشتنه‌وە ئیتالیا.
ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی سیامپینۆی رۆما چاوەڕوانیان بوون و ئیتالیه‌كان تێكڕا هه‌ر به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه هاوبه‌شی خۆشیه‌كه‌یانیان كردن.
خیزانه‌كانی سیمۆنا په‌ری و سیمۆنا تۆرێتای دوو كارمه‌ندی ئیتالی كه له عێراق فڕێندران، به بیستنی هه‌واڵی ئازادكردنیان خۆشحاڵ بوون. ئه‌وەبوو هه‌ر له پاش فڕاندنیان له حه‌وتی مانگی نۆد هیچ هه‌واڵێك له بارەیانه‌وە نه‌ما.
دایكی سیۆمۆنا تۆرێتا گوتی وەك له دایك بوونی منداڵێكی نوێیه گوتی دوای تاریكی ڕووناكی و ئه‌ویش منداڵ بوونه و ئه‌مه خۆشیه‌كی نوێیه. هه‌روەها دایكی گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو سیمۆنا حه‌ز بكات بگه‌ڕێته‌وە بۆ عێراق، ئه‌وا من ڕێگه‌ی لێ ناگرم.
سڵڤیۆ به‌رلوسكۆنی سه‌رۆك وەزیرانی ئیتالیش گوتی ئه‌و فڕاندنه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌ورە و ناخۆش بوو، هه‌موو دایكان و باوكانی ئیتالی له حاڵه‌تێكی ناوخۆش و خراپ‌دا هێشتبۆوە و خۆشبه‌ختانه كێشه‌كه به شێوەیه‌كی پۆزتڤانه كۆتای هات.
حكومه‌تی ئیتالیش چه‌ندەها هه‌وڵی دیپلۆماتی دا بۆ ئازاد كردنی ئه‌و دوو خانمه و به‌ڕێز به‌رلوسكۆنی گوتی له شانزدە لاوە دانوساندن كراوە و به په‌رله‌مانی ئیتالی گوت كارمه‌ندەكانی دەزگای موخابه‌رات شوێنی ئه‌و دوو خانمه‌یان دۆزیوەته‌وە. ئیتالیا زیاتر له ڕێگه‌ی دانوساندنه‌وە هه‌وڵی ئازاد كردنی دان.
له رۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا، ڕۆژنامه‌یه‌كی كوەیتی گوتی فڕێنه‌رانی ئه‌و دوو خانمه یه‌ك ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە تاوەكو ئازادیان بكه‌ن. حكومه‌تی ئیتالیش تا ئێستا هیچ تێبینیه‌كی له‌و بارەیه‌وە نه‌داوە.