ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن كێیری له وولایه‌ته سه‌رەكیه‌كانی هه‌ڵبژاردنن و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دەست به یه‌كه‌م دەمهتهقهی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن دەست پێدەكهن.
به‌ڕێز بوش له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ردەوامه و چۆته وولایه‌تی ئۆهایۆ و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی سیناتۆر كێری چۆته ولایه‌تی ویسكانسن.
له هه‌مان كاتدا، بهربژارەكان خۆیان بۆ یه‌كه‌م دەمهتهقهی سه‌رۆكایه‌تی خۆیان ئامادە دەكه‌ن كه بڕیارە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له ولایه‌تی فلۆریدا ساز بكرێت.
له‌و ڕووبهڕوبونهوەیهدا تیشك دەخرێته سه‌ر سیاسه‌تی دەرەوە و هه‌ر دوو كاندید له‌م ماوەیه‌ی دوایدا سه‌ریان خستۆته جیاوازییه‌كانیان له عێراقدا.
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، به‌ڕێز كێری ڕەخنهی له ووتارەكه‌ی مانگی پێنجی ساڵی 2003 ی سه‌رۆك بوش گرت كه تیادا گوتی كارەكهمان له عێراقدا جێبه‌جێ كرد و گوتئ له نێو زیاد بوونی ژمارەی قوربانیان له ووڵاته‌كه‌دا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌و باوەڕ پێكراوی نه‌بوو.
له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكیشدا كه له درەنگانێكی ئه‌مڕۆ له چه‌ناڵی فۆكس نیوز بڵاوكرایه‌وە، سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و له‌و ووتارەی په‌شیمان نیه.