وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمانداری باڵای له‌شكری له عێراقدا دەڵێن پێشبینی دەكرێت به نزیك بوونه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رانسه‌ری له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ‌دا، ئاژاوە له عێراقدا زیاتر بێت.
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، به‌ڕێز پاوەل و ژەنه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زەید له ماوەی دوو ووت‌وێژی جودا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریكا گوتیان ئاشكرایه كه خراپكاران له عێراقدا هه‌رچی بۆیان بكرێت دەیكه‌ن بۆ ئه‌وەی سه‌قامگیری و دەسه‌ڵاتی دیموكراسی له عێراقدا بشێوێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وەشدا، هه‌رگوتیان خراپه‌كاران شكست دەهێنن.
به‌ڕێزان پاوەڵ و ئه‌بی زەید گوتیان هێزەكانی هاوپه‌یامن له عێراقدا دەستیان به خۆ ئامادەكردنێكی هوشیار و گشتی پێش به‌ڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنه سه‌رانسه‌رییه‌كان كردووە.
به‌ڕێز پاوەل گووتی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش پشتیوانی له پێشنیازێكی سه‌رۆك وەزیری عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی دەكات كه كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وەیی له‌سه‌ر عێراق له مانگی داهاتوودا به‌ڕێوە بچێت بۆ ئه‌وەی باس له چۆنێتی سه‌قامگیر كردنی بارودۆخی عێراق بكرێت.