موشه‌كێك كه‌وته شه‌قامێكی به هاوتوچۆی به‌غدای پایته‌ختی عیراق و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژرا. ئاماده‌بووان له شوێنی رووداوه كه ده‌ڵێن موشه‌كێك كه‌وته شه‌قامێك له گه‌ره‌كی كه‌راده، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی شاری به‌غدا. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه یه‌كێك بوو له زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه پایته‌ختی عیراقیان هه‌ژاند. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی ئه‌مریكی سێیه‌م گه‌ری هێرشه‌كانیان له دژی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی له فه‌للوجه ئه‌نجام دا، كه ناوبراو به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر كریاره‌كانی رفاندن و سه‌ربرین و هێرشه خۆكوژیهكان له عیراق راگه‌یاندوه. كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده كه‌س كوژران و زیاتر له سی كه‌س بریندار بوون له‌و هێرشه‌ی ئه‌م دواییه.