هێزه‌كانی ئه‌مریكی هێرشێكی ئاسمانی تریان له دژی بنگه‌كانی خراپكاران له فه‌للوجه ئه‌نجام دا، له هه‌ولێكدا بۆ وه‌ده‌رخستنی خراپكاران له‌و شاره. كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژراون. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌وان هێرشیان كردۆته سه‌ر خالێكی كۆبونه‌وه‌ی چه‌كداره پشتیوانه‌كانی تیرۆرست ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی. له به‌غدای پایته‌ختیش، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه ئه‌ندامانی هێزی پاسه‌وانانی نیشتیمانی عیراقی تیدابوو و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س له‌و رووداوه كوژران. هاوكات، له بلاونامه‌یه‌كی كورت كه له مالپه‌رێكی ئیسلامی له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت بلاوبۆته‌وه وا راگه‌یه‌ندراوه كه گروپی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌لزه‌رقاویی هاوپه‌یمانی ئه‌لقاعده بارمته‌یه‌كی به‌ریتانی كوشتووه. كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی ده‌لێن بلاونامه‌كه باوه‌رپێكراو نیه.