یلیشیاكان له عێراق ژمارەیه‌ك له ووڵاتی بیانیان فڕاندووە كه ژێرخانی په‌یوەندی و گه‌یاندنی عێراق دووبارە بیانا دەكه‌نه‌وب فڕاندووە.
وەزیری ناوخۆی عێراقی دەڵێت له درەنگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، میلیشیاكان دوو ئه‌ندازیاری میسریان فڕاندووە پاش ئه‌وەی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراوەوە گه‌مارۆ دراون. هه‌مان هه‌واڵ له لایه‌ن كاربه‌دەستانی میسریشه‌وە پشت ڕاست كراوەته‌وە.
ئه‌و میسریانه بۆ كۆمپانیای ئۆراسكۆمی په‌یوەندی و گه‌یاندن كار دەكه‌ن و هاتونه‌ته ناوەندی عێراق تاوەكو تۆڕی ته‌له‌فۆنی مۆبایه‌ڵ دابنێن.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، هه‌شت كارمه‌ندی تری میسری و عێراقی سه‌ر به هه‌مان كۆمپانیا له به‌غدا فڕاندراوە.
له هه‌مان كاتدا، ئیتالیا و به‌ریتانیا چاوەڕێی هه‌واڵی چارەنووسی ئه‌و دوو خانمه ئیتالیه‌و پیاوە به‌ریتانیه‌ن كه وەك بارمته له عێراقدا گیراون. له به‌غدا نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار بڵاوكراوەیان له به‌غدا دابه‌شكردووە و داوای زانیاری دەكه‌ن دەربارەی ئه‌و بارمته به‌ریتانیه‌ی كه له لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە فڕێندراوە.