به پێی ڕاوەرگرتنه گشتیه‌كان به‌شی زۆری موسوڵمانه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له جۆن كێری به‌ربژاری دیموكراته‌كان دەكه‌ن.
به پێی نوێترین ڕاوەرگرتن كه له لایه‌ن دەزگای زوغبی نێونه‌ته‌وەییه‌وە ڕاگه‌یه‌ندراوە نیشانی دەدەن كه‌وا له سه‌دا 76 ی به‌شدار بوان پشتگیری له سیناتۆر كێری دەكه‌ن و ته‌نها له سه‌دا 7 پشتگیری سه‌رۆك بوش دەكه‌ن.
ئه‌م دەرئه‌نجامه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ێ ساڵی 2000 كه سه‌رۆك بوش زۆربه‌ی دەنگی موسوڵمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای وەرگرت.
ئه‌و ڕاوەرگرتنه گشتی نیشانیشی دەدات كه‌وا زۆربه‌ی موسوڵمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكیه عه‌رەبه‌كان به هۆی شه‌ڕی عێراق و كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌وە دژی سه‌رۆك بوشن.