نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت نزیكه‌ی سه‌د و نیو ملیۆن كه‌س ئێستاكه له كه‌مپی په‌نابه‌ران له ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ری دارفوری سودان دەژین.
ئۆفیسی ڕێكخراوی مرۆڤایه‌تی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت ئه‌و ژمارەیه له مانگی هه‌شتی ڕابوردودا به‌هۆی زیاد بوونی ژمارەی ڕاكردووان له دەست توند و تیژی لادێكانیان زیادی كرد. هه‌روەها كارمه‌ندانی فریاگوزاری دەستیان كردووە به ژماردنێكی نوێی په‌نابه‌ران له‌و ناوچانه‌دا كه پێشتر له ژێر دەستی سهرههڵداوەكاندا بووە.
نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت ئاوەرەكانی نیشته‌جێی ئه‌و كهمپانهن ئاوی پاك و خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستیان به ڕادەیهكی كه‌م پێدەگات.