دەسه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی دەڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژی ژنی فه‌له‌ستینی له ناو پاسێكدا له ئورشه‌لیم خۆی ته‌قاندۆته‌وە و له ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژراوە و ژمارەیه‌ك كه‌سی تریش بریندار بووە. چه‌كدارانی شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا به‌ر پرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و كارە نیشانداوە.
ئه‌م هێرشه‌ش به یه‌كه‌م هێرش دادەنرێت كه له دوای هێرشی ته‌قینه‌وەی پاسێك له 31 ی مانگی هه‌شتی ڕابوردوودا ڕوویداوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش سڵڤان شالۆم له نیۆرك دەڵێت ئه‌م هێرشه نیشانه‌ی ئه‌وەیه كه‌وا فه‌له‌ستینیه‌كان هێشتا ئامادە نین بۆ ئه‌وەی واز له كاری تیرۆرزمی بهێنن.