ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیل و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پایته‌ختی عێراق بوونه‌ته هۆی كوشتنی 17 كه‌س و بریندار بوونی دەیان كه‌سی دیكه.
ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك بووە هۆی كوشتنی 6 كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له 50 كه‌س كه له دەرەوەی دوكانێكی كۆپی و وێنه گرتنه‌وە له خۆرئاوای به‌غدا ڕیزیان گرتبوو تاوەكو فۆرمه‌كانی داواكردنی كار له گاردی نیشتمانی عێراقی ئامادە بكه‌ن.
به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی تر له گه‌ڕەكی مه‌نسوری به‌غدا دووكه‌ڵێكی زۆر به ئاسماندا بڵاوبۆوە، به‌ڵام تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوە ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.
هه‌روەها به‌هۆی پێكدادانه‌كانی گه‌ڕەكی مه‌دینه سه‌دریشه‌وە نزیكه‌ی 10 كه‌س كوژراوە و 70 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
له شاری تكریتیش سه‌ربازێكی ئه‌مریكی به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا كوژراوە.
له باشوری عێراقیش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له نیشتنه‌وەی حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی یه‌كێك له هه‌لیكۆپته‌رەكانیان دەكۆڵنه‌وە كه بوونه هۆی بریندار بوونی سێ كه‌س.
هه‌ر سه‌بارەت به دوایترین ڕووداوەكانی عێراق، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.