سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له شاری نیۆرك ووتارێكی پێشكه‌ش به ڕێبه‌رانی بیانی و ئه‌ندامانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كرد.
سه‌رۆك بوش له ماوەی ووتارەكه‌یدا به‌رگری له چوونی بۆ عێراق كرد و دەڵێت ئه‌و ووڵاته سه‌روەری خۆی دەستكه‌وتۆته‌وە و هاتۆته‌وە ناو مه‌یدانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەییه‌وە.
به‌ڕێز بوش ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانی گوت هێزەكانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ڕووخانی سه‌دام حوسه‌ین داخوازییه‌كی جیهانیان جێبه‌جێ كرد و له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ردا كه نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ڕازی نه‌بوون به‌وەی هێز له عێراقدابه‌كار بهێنرێت.
هه‌روەها سه‌رۆك بوش به‌رگری له شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكای له ئه‌فغانستان كرد و گوتی ئه‌وێش وەك عێراق له‌سه‌ر ڕێگای ئازادییه.
سه‌رۆك بوش له درێژەی قسه‌كانیدا داوای له كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەیی كرد كه‌وا كاری زیاتر بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تی و برسێتی و نه‌خۆشی ئه‌یدز و بازرگانی كردنی مرۆڤ بكه‌ن.
له سه‌رەتای دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیشدا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان به‌ڕێز كۆفی ئه‌نان گوتی یاسای نێو دەوڵه‌تی به شێوەیه‌كی شه‌رمه‌زارییانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر كراوە وەك ئه‌وەی له عێراق و دارفور و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و بێسلاندا بینیمان.
درێژەی ووتارەكه‌ی به‌ڕێز ئه‌نان و سه‌رۆك بوش له‌و ڕاپۆرته‌دایه كه هاوكاران بروسك تۆغان و هۆمه‌ری شێخ موس و شایان ڕەشید و جانی دیلان ئامادەیان كردووە.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.