له ماوەی دوو هێرشی جودا دوو مه‌لای باڵای موسوڵمانی سوننه ئاینزاكان له گه‌ڕەكێكی شیعه‌ی به‌غدا دا كوژراون.
قسه‌كه‌ری كۆمیته‌ی زانایانی ئاینی گوتویه‌تی یه‌كێك له مه‌لاكان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له دەرەوەی مزگه‌وتێكی موسوڵمانه سوننیه‌كاندا فڕێندراوە. له پاشدا ته‌رمه‌كه‌ی له شوێنی فڕاندنه‌كه‌ی به‌جێهێڵراوە.
مه‌لاكه‌ی تریش له كاتی چوونه ژوورەوەیدا بۆ مزگه‌وتێكی موسوڵمانه سوننیه‌كان له پایته‌خت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قه‌ی لێكراوە و كوژراوە.
له هه‌مان كاتدا، ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانی توركیا ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له شاری موسڵی باكور ته‌قه‌یان له تۆتۆمبیلی دوو ڕۆژنامه‌وانی تورك و كارمه‌ندە مرۆییه‌كانی یاوەرییان كردووە و له ئه‌نجامدا هه‌ر چوارییان بریندار بوون.
له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا و له فه‌للوجه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردۆته سه‌ر شاری فه‌للوجه. كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌كان دەڵین به لایه‌نی كه‌مه‌وە دوو كه‌س كوژراوە و سێ كه‌سی تر بریندار بووە.