سه‌رۆك وه‌زیری كاتی عیراق ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌ڵێت هه‌لبژاردنی نیشتیمانی له كاتی دیاریكراوی خۆی له مانگی یه‌ك به‌رێوه ده‌چێت سه‌ره‌رای به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی له عیراق. به‌رێز عه‌لاوی له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر له له‌نده‌ن ووتی عیراق له كاتی خۆی هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و ووتی دیموكراسی سه‌رده‌كه‌وێت. له حه‌فته‌ی رابردوو، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوفی ئه‌نان ووتی له‌وانه‌یه هه‌لبژاردنی باوه‌رپێكراو له عیراق نه‌كرێت ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئاسایش به‌ره‌و پێش نه‌چێت. به‌رێز عه‌لاوی گه‌یشته له‌نده‌ن له سه‌ره‌تای سه‌ردانێكی بۆ واشنتۆن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.