به لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست كه‌س كوژران و په‌نجا كه‌سی تریش برینداربوون له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر باره‌گای پاسه‌وانانی نیشتیمانی عیراقی له شاری كه‌ركوكی باكووری عیراق. ده‌سه‌لاتدار ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له پشته‌وه‌ی باره‌گاكه ته‌قانده‌وه له‌و كاته‌ی كه قوربانیان له ریز راوه‌ستابوون بۆ خۆناونووسكردن. له لایه‌كی تره‌وه موحه‌ممه‌د زێباری، كاربه‌ده‌ستی بلندی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، رووبه‌رووی هه‌ولێكی كوشتن بوو و چوار له پاسه‌وانه‌كانی كوژران، به‌لام ئه‌و هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشت. له باشووری عیراق و له شاری به‌سرا، هێزه‌كانی به‌ریتانی به شێوه‌یه‌كی پچر پچر بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌گه‌ل پیشتیوانانی مه‌لای توندرێی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در به شه‌ر چوون. له‌م شه‌ڕ و لێكدانانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون.