هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له به‌غدا به ئۆتۆمبیلێكه‌وە خۆی ته‌قاندۆته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی هه‌شت كه‌س. ئه‌م هێرشه‌ش سێهه‌مین په‌لاماری سه‌رەكیه كه كرابێته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی عێراقی له ماوەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌ی نزیك شه‌قامی حه‌یفا نزیكه‌ی 20 كه‌س بریندار بووە كه له زوویه‌كی ئه‌مڕۆدا پێكدادان له نێوان سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان و یاخیبوان‌دا ڕوویداوە و تیایدا ژمارەیه‌كی زۆر دەستگیر كراوە.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له دەرەوەی ناوەندێكی ڕاهێنانی پۆلیس له به‌غدا خۆی ته‌قاندەوە و له ئه‌نجامدا 47 كه‌س كوژراو 10 كه‌سی تر بریندار بوون.
له درەنگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شوێنی حه‌شارگه‌ی تیرۆرسته گومانلێكراوەكانی له شاری فه‌للوجه بۆمباران كرد و دەڵێن نزیكه‌ی 60 یاخیبوو كوژراوە، به‌ڵام پزیشكه‌كانی ناوخۆ دەڵێن له نێو بریندار و كوژراوەكاندا خه‌ڵكانی سیڤیلیشی تیادا بووە.