ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕەفسه‌نجانی سه‌رۆكی پێشووی ئێران دەڵێت له تاووتوێ كردنی مه‌سه‌له‌ی خۆ كاندید كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووی كۆماری ئیسلامی ئێران كاتێ كه گه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی موحه‌ممه‌د خاته‌می كۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕیز ڕەفسه‌نجانی له تاران به په‌یامنێرانی گوتووە پێی باشترە كه‌سێكی تر خۆی كاندید بكات، به‌ڵام گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر ڕای گشتی ئه‌و بڕیارەی دا كه ئه‌و باشترین كاندیدە ئه‌وا دەچێته ناو پێشبڕكێكه‌وە و گوتوشیه‌تی پاشتر بڕیاری خۆی ڕادەگه‌یه‌نێت.
ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕەفسه‌نجانی له ساڵی 1989 وە تا ساڵی 1997 سه‌رۆكی ئێران بووە و ئێستاش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانه‌كه به‌هێزترین دەسه‌ڵاتی بڕیار دانه له ئێران.
به پێی دەستوری ئێران هیچ سه‌رۆكێكی ووڵاته‌كه له دوو گه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی زیاتر له‌ئۆفیسدا نامێنێته‌وە.