با و باهۆزی هێریكه‌ینی ئایڤن به بایه‌كی زۆر و بارانێكی به‌هێزەوە به‌رەو كه‌ناری دوورگه‌ی ڕۆهه‌ڵاتی باشوری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هاتووە.
ناوەندی گه‌ردەلوله‌كه له به‌رە به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌دا به‌هۆی تۆرنه‌یدۆوە له وولایه‌تی فلۆریدا دوو كه‌سی كوشتووە و ئێستاش به‌رەو ولایه‌تی ئه‌له‌باما دەڕوات كه خێراییه‌كه‌ی زیاتر له 200 كم له سه‌عاتێكدا.
هێریكه‌ینی ئایڤن تا ئێستا نزیكه‌ی 60 كه‌سی له ناوچه‌ی كاریبیان كوشتووە و له‌وانه‌شه ئه‌مه به‌هێزترین گه‌ردەلولی باو باران بێت كه له ماوەی 20 ساڵی ڕابوردوودا دابێتی له كه‌نارەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا.
باوەڕیش دەكرێت، هێریكه‌ینی ئایڤن ببێته هۆی ئه‌وەی ئاوی ناو ئۆقیانووسه‌كان له سه‌ر كه‌نارەكانی وولایه‌تی فلۆریدا و ئه‌له‌باما و میسیسپی و لویزیانا به ڕادەی پێنج مه‌تر له ئاستی ئاسایی خۆیان به‌رز ببیته‌وە.
سه‌رۆك بوش له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری وولایه‌ته‌كانی ناوبراودا سه‌بارەت به چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نگه‌تاویه‌دا قسه‌ی كردووە.
دەسه‌ڵاتدارانیش له‌و وولایه‌تانه‌دا هه‌ر به نزیك بوونه‌وەی گه‌ردەلوله‌كه داوایان له دوو ملیۆن كه‌س له دانیشتوان كردووە به زووترین كات وولایه‌ته‌كه‌كانیان جێهێڵن و شاڕێكانیان وا لێكردووە كه ته‌نها به‌رەو باكوور ئۆتۆمبیلی پیادا بڕوات. هه‌روەها به نیازی قه‌دەغه‌كردنی هاتوچۆن.