كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا به‌هۆی كارە توند و تیژییه‌كانه‌وە به لایه‌نی كه‌مه‌وە 12 كه‌س كوژراوە و 16 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
له شاری رومادی خۆرئاوای به‌غدا به‌هۆی پێكدادانی نێوان یاخیبوان و مارینزەكانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاوە 10 كه‌س كوژراوە و 6 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
وەزیری ناوخۆی عێراقیش گوتویه‌تی له شاری سویرە ی باشوری به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو دوو كه‌س كوژراوە و 10 كه‌سی تریش بریندار بووە.
له لایه‌كی ترەوە، كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وە و گه‌یاندن له عێراق كارەكانیان ڕادەگرن تاوەكو داخوازی فڕێنه‌رانی كارمه‌ندەكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روەها باوەڕدەكرێت بارمته‌یه‌كی تورك ئازاد كراوە كه له مانگی حه‌وتی ڕابوردودا فڕێنرا بوو. به‌ڵام هێشتا زانیاری زیاتر دەربارەی ئازاد كردنه‌كه‌ی ئاشكرا نیه.