وا دەردەكه‌وێت ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌بارەت به به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی كۆماری ئیسلامی به‌رەو ڕووبه‌روو بوونه‌وە دەچن.
واشنتۆن ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا هانی ئاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەدات بۆ ئه‌وەی له 31 مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو وەكو دوا مۆڵه‌تێك بۆ ئێران دیاری بكه‌ن تاوەكو كۆتایی به به‌رنامه‌ی زاخكردنی یۆرانیۆم بهێنێت و ڕێگه به پشكنینی له ناكاو بۆ دەزگا ناوەكیه‌كانی بدات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌س ئاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له ڤیه‌ننا كۆبۆته‌وە و دیپلۆماته‌كان دەڵێن ئه‌و بڕیارەی كه نووسراوەته‌وە زۆر توندترێكه له‌و بڕیارەی كه فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا و بریتانیا دایان ڕشتبوو.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا و له ماوەی كۆبوونه‌وەی ئاژانسه‌كه‌دا، باڵیۆزی ئێرانی حوسه‌ین موساڤیان گوتویه‌تی زاخكردنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ووڵاتیه‌كه مافێكی كانونیه.