كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی كه له نزیك ناوەندی ڕاهێنانی پۆلیس له ناوەندی به‌غدا له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا ڕوویداوە، به لایه‌نی كه‌مه‌وە 47 كه‌س كوژراوە.
كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی قه‌رەباڵغی نزیك شه‌قامی حه‌یفا له خۆرئاوای به‌غدا ڕوویداوە بۆته هۆی بریندار بوونی زیاتر له 100 كه‌س.
له لایه‌كی ترەوە، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له شاری به‌عقوبه‌ی باكوری به‌غدا ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێكی جۆری ڤان ی پۆلیس كردووە و له ئه‌نجامدا 11 ئه‌فسه‌ری پۆلیس و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه گیانیان له دەستداوە.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش دەڵێت سه‌ربازێكی هێزی هاوپه‌یمان كوژراوە ی پێنج سه‌ربازی تریش بریندار بووە كاتێك كه هێزەكهیان له شاری موسڵی باكوری عێراق هێرشی كراوەته سه‌ر.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له شاری به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.