ئیران دووباره داواكاریه‌كانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ره‌تده‌كاته‌وه بۆ راگرتنی پرۆگرامی زاخكردنی یۆرانیۆم. ووته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران، حامد ره‌زا عاتفی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له ته‌هران ووتی حكومه‌تی وولاته‌كه‌ی ئاماده‌یه وولاته ئه‌وروپیه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر دڵنیا بكاته‌وه كه ئیران زانیاریه ناوه‌كیه‌كانی بۆ دروستكردنی چه‌ك به‌كار ناهێنێت. به‌لام ووتی ئیران به سنوورداركردنی هه‌وله‌كانی رازی نابێت بۆ به‌ره‌و پشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی كه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه به‌كار ده‌هێنرێت. ووته‌كانی به‌رێز عاتفی رۆژه‌ك له دوای دارشتنی به‌رنووسی بریارێك دێت له لایه‌ن ئینگلستان، فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا كه تیایدا هه‌تا مانگی یازده مۆلهیتان داوه‌ته ئیران تاوه‌كو پشتراستی بكات كه بۆمبی ناوه‌كی دروست ناكات.