هێزەكانی ئاسایشی توركی دەڵێن سێ سه‌رباز و چوار جه‌نگاوەری كورد له ماوەی پێكدادانێكدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه‌دا كوژراون.
سه‌ربازە توركیه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نزیك ناوچه‌ی سرت به پشتیوانی ژمارەیه‌ك هه‌لیكۆپته‌ر له دژی جهنگاوەرەكانی پارتی كرێكاران یاخود كۆنگرا گه‌ل شه‌ڕیان كردووە.
كاربه‌دەستانی له‌شكری توركیش دەڵێن ئه‌وان له پێناو به‌رقه‌رار بوونی ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌ردەوامن.
هه‌ر له‌و كاته‌وەی كه جه‌نگاوەرە كوردەكان یه‌ك لایه‌نه ئاگر به‌ستیان ڕاگرتووە و پاش ئه‌وەی له مانگی شه‌شی ڕابوردودا حكومه‌تی توركیا ڕازی نه‌بوو به دانوساندن و گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتی، ناو به ناو له‌گه‌ڵ هێزەكانی ئاسایشی توركیادا پێكدا هاتوون.