كاربه‌دەستانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی دەڵێن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر شاری فه‌للوجه و شارۆچكه‌یه‌كی نزیك سنوری سوریا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 30 یاخیبوو كوژراوە.
ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه هێرشیان كردۆته سه‌ر شاری ته‌له‌عفه‌ر له باكوری عێراق و دەسه‌ڵاتداران دەڵێن له‌و ناوچه‌یه‌وە چه‌كداری بیانی دێته ناو عێراقه‌وە.
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه گوتویه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وە 22 كه‌س كوژراوە و 70 كه‌سیش بریندار بووە.
له شاری فه‌للوجه‌ش بۆ سێهه‌م شه‌وە فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هێرشیان كردۆته سه‌ر میلیشیاكانی ئه‌و شارە. پزیشكه‌كانی شارەكه دەڵێن له‌م هێرشه‌ی دواییدا به لایه‌نی كه‌مه‌وە 8 كه‌س كوژراوە.