كاربه‌دەستێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا دەڵێت پێویسته توركیا كاری زیاتر بۆ كه‌مایه‌تیه كوردەكان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. به‌رپرسی كۆمسیۆنی فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێز گونته‌ر ڤه‌رهوێگن له ماوەی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ناوچه كوردییه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
یه‌كه‌مین هه‌نگاوی سه‌ردانه پێنج ڕۆژییه‌كه‌ی گۆنته‌ر ڤه‌رهۆێگن ی گه‌ورە كاربه‌دەستی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا له ناوچه‌ی دیاربه‌كرەوە دەستیپێكرد كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن. مه‌به‌ستیش له‌م سه‌ردانه‌ی دۆزینه‌وەی ڕاستیه‌كانه له توركیا .
ئه‌ركی به‌ڕێز ڤه‌رهۆیگن مه‌زەندە كردنی ئه‌وەیه ئایا توركیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وە گونجاوە بۆ ئه‌وەی دەست بكرێت به ووتوێژكردن سه‌بارەت به بوونه به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا یان نا....
كاتێك له مانگی دوانزدەی داهاتوودا ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دوا كۆبوونه‌وەی لوتكه‌یی ئه‌مساڵ كۆدەبنه‌وە بڕیار دەدەن له‌سه‌ر دەستكردن به‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئایا ئه‌و ئه‌ندامێتیه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به توركیا دەدەن یان نا.....
واش بڕیارە ڕۆژی شه‌شی دەی داهاتوو ڕاپۆرتی هه‌ڵسانگاندنی توركیا له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوە بڵاوبكرێته‌وە.
بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه عه‌مبه‌رین زەمان له ئه‌نكه‌رەوە بۆی ناردووین، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.