كاربه‌دەستێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به‌رپرسی فراوانكردنی یه‌كێتیه‌كه‌یه دەڵێت توركیا دەستی كردووە به دانی مافی كه‌لتوری به كه‌مایه‌تیه كوردەكان، به‌ڵام هێشتا كاری زۆرتر ماوە توركیا جێبه‌جێیان بكات.
به‌رپرسی كۆمسیۆنی فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتویه‌تی خوێندنی زمانی كوردی و دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن پێویستیان به بهرەوپێشبردنی زیاتر هه‌یه. به‌رپرسی كۆمسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی دیاربه‌كر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا كه به‌شی زۆریان كوردن.
له‌م مانگانه‌ی دواییدا، توركیا ڕێگه‌ی داوە به‌وەی به شێوەیه‌كی دیاریكراو زمانی كوردی له دەزگاكانی ڕەسمی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تدا به‌كار بهێنرێت، هه‌روەهاش ژمارەیه‌كی كه‌م له وانه‌ی فێربوونی زمانی كوردی بگوترێتهوە.
هه‌ر هه‌مان كۆمسیۆن داوای له دەسه‌ڵاتداران كردووە ڕێگه به كوردەكان بدەن مافی ته‌واوەتی ئازادی خۆیان بدرێتێ.
ئێستاكه‌ش كاربه‌دەستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له گه‌شتێكدان بۆ گه‌ڕان به شوێن ڕاستیه‌كاندا پێش ئه‌وەی له مانگی داهاتودا ڕاپۆرتی یه‌كێتیه‌كه‌یان بۆ ڕێگه پێدان له‌سه‌ر بوون به ئه‌ندامكردنی توركیا بڵاوبكرێته‌وە.
بڕیاریشه له مانگی دوانزدەی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا بهرەوپێشچوونێكی به‌رچاو به خۆیه‌وە ببینێت، ئه‌وا ووتوێژەكانی بوون به ئه‌ندام دەست پێدەكات.