پێكدادانی توند له نێوان هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و میلیشیاكانی شیعه‌كان له گه‌ڕەكی سه‌در له به‌غدا ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی و بریندار بوونی زیاتر له 30 هاوڵاتی عێراقی.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت ئه‌و پێكدادانه له درەنگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا دەستی پێكرد كاتێك كه سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پاسه‌وانێتی ئه‌و ناوچه‌یان دەكرد و كه‌وتنه ژێر هێرش.
هه‌ر له به‌غدا، فه‌رمانداری شارەكه له هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاری بووە كاتێك كه بۆمبێك له سه‌ر ڕێگای تێپه‌ڕبوونی كاروانه‌كه‌ی ته‌قیوەته‌وە و كۆمه‌ڵێك چه‌كداریش ته‌قه‌یان له كاروانه‌كه‌ی كردووە.
پێشتریش له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمب له به‌غدا گیانیان له دەستداوە.
هه‌ر سه‌بارەت به دوایترین به‌رەوپێشچوونه‌كانی عێراق سروە عه‌بدولواحد له شاری به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.