ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری ڕووسیادا ئاڵا تا نیوە دابه‌زێنراوە كه ووڵاته‌كه پرسه‌ی كوژرانی سه‌دان كه‌س دەگێڕێت له ڕووداوی بارمته گرتنه خوێناویه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له خوێندنگایه‌كی كۆماری باكوری ئۆسیتیا.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دەستیان كردووە به ناشتنی ته‌رمه‌كان و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌راسیمی ناشتن هه‌ر به‌ردەوام دەبێت كه یه‌كه‌مین ڕۆژی ئه‌و پرسه دوو ڕۆژیه ڕاگه‌یه‌ندراوەیه له سه‌رانسه‌ری ڕووسیادا.
ئه‌وەبوو له رۆژی هه‌ینیدا، كێشه‌ی بارمته‌كان به كۆتاییه‌كی خوێناوی ته‌واو بوو كاتێ هێندە سه‌ربازییه‌كان په‌لاماری ئه‌و خوێندنگایه‌یان دا كه چه‌كدارەكان زیاتر له هه‌زار كه‌سیان به بارمته گرتبوو.
له‌و هێرشه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ سه‌د و سی و پێنج كه‌س كوژران كه نیوەیان منداڵ بوون و زیاتر له سێ سه‌د كه‌سیش بریندار بوون.
له‌مبارەیه‌شه‌وە ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕووسیا دانی به‌وەدا ناوە كه مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ئاسایشی نه‌گونجاو بووە و په‌یمانیشی داوە به زووترین كات پێوانه‌ی نوێ له‌و بوارەدا بێته كایه‌وە.