كاربه‌دەسته فه‌رەنسیه‌كان ڕایانگه‌یاندووە كه هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌یان كه به بارمته له عێراقدا گیرابوون، دەژین و به شێوەیه‌كی باش ڕەفتاریان له‌گه‌ڵدا كراوە و ئێستاكه چاوەڕێی هه‌واڵی ئازادكردنیانن.
وەزیری دەرەوەی فه‌رەنسی میشێل بارنێر له ماوەی ڕاگه‌یاندنێكدا له ئوردون ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو، هه‌ر له‌وێش له كاتی ووتوێژەكانی له جیهانی عه‌رەبیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئازادی بارمته گیراوەكان دەكرد.
به‌ڵام هه‌ندێ ڕاپۆرتی جودا جوداش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی فڕێنه‌رانی ئه‌و بارمته گیراوانه هه‌یه. له درەنگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا بوو كه‌وا ئه‌و گیراوانه دراونه‌ته دەست گروپێكی ئۆپۆسزیۆنی موسوڵمانه سوننیه‌كان.
جێی ووتنه، ڕفێنه‌ران هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان دەكرد گه‌ر هاتوو فه‌رەنسا قه‌دەغه كردنی له‌چك و حیجاب هه‌ڵنه‌وەشێنێته‌وە، هه‌رچه‌ندێكیشه ئه‌و یاسایه له دوێنێ پێنج شه‌ممه‌وە له فه‌رەنسا به‌رقه‌رار بوو.